بەرەی شەڕ فراوانتر دەبێت

حوسییەکانی یەمەنیش چوونە ناو شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماسەوە

+964

ژووری هەواڵ

گرژییەکە هەر بەغەزەوە نەوەستاوە و فراوان بووە.

– تەندروستی غەزە دەڵێت کوژراوەکان گەیشتنە 8525 کەس، لەوانە 3542یان منداڵن.

– ناتۆ رایگەیاند: تا ئێستا بەشێوەیەکی راستەوخۆ رۆڵیان نییە لە شەڕەکەی ئیسرائیل و فەلەستیندا.

– حوسییەکانی یەمەنیش چوونە ناو شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماسەوە، ئەمڕۆ کۆمەڵێ موشەک و درۆنیان گرتە ئیسرائیل.

– سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بۆ یەکەمجار سیستمێکی نوێی بەرگرییان بە کارهێناوە بە ناوی (ئارۆ) کە مووشەکی دوور دەخاتە خوارەوە، ئەمەش دوای هێرشی حوسییەکان هات.

– راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت: بەلای ئێمەوە حیزبوڵای لوبنانی لە حەماس مەترسیدارترە، بۆیە خۆمان بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادە دەکەین.