دیمه‌نێكی داره براوه‌كانى له‌ناو ژوورى ئه‌و خانووه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه... وێنه: پۆلیسی دارستانى هه‌ڵه‌بجه
کابرا درایە دادگا
ده‌ست به‌سه‌ر ژوورێكى پڕ له داری بڕاوەدا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، له گوندێكی سنووره‌كه‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژووری خانووێكدا گرت، كه پڕبوو له دار و به نایاسایی بڕابوونەوە.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به 964ـى وت، لە گوندی بەشارەت بە فەرمانی دادوەر توانیان سەرپێچیکارێک دەستگیر بکەن، کە چەندین داری بڕیبووەوە.
وتیشی “داره‌كان له ناو ژوورێكی خانووه‌كه‌ى كۆكردبووه‌نه‌وه، كه ژوورێكی پڕ له دار بوو، به‌شێكی ئه‌و دارانه‌شی ته‌ڕبوون و تازه‌ی بڕیبوونەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد دواى ئه‌وه‌ى سه‌رپێچیكاره‌كه‌یان راده‌ستى دادگا كردووه، دادوه‌ر به كه‌فاله‌تى یه‌ك ملیۆن دینار ئازادى كردووه تا رۆژى دادگاییكردنه‌كه‌ى.