لە گەشتی هەواڵەکانەوە

ئاگری بنکا لە هەولێر ناکوژێتەوە و لەسلێمانی شوێنی مردوو نەماوە

+964 

ژووری هەواڵ

ئاگرەکەی هەولێر رێک بووە بە ئاگری بن کا، هەر دەیکوژێننەوەو سەرهەڵدەداتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی شەکەت کردووە.

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی کۆبوونەوە و رێک کەوتن لەوەی چارەسەرێکی باش بۆ کێشەکەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بدۆزنەوە.

شارەوانی سلێمانی هاواری لێ هەستاوە دەڵێ گۆڕستانەکانی ناوشار جێگەیان نەماوە و ئیتر مردووەکانتان مەبەنە ئەوەێ، شوێنێکی گەورەو باشمان بۆ گۆڕستان داناوە.