بەشێکی گەڕەکی ئیمام عەباس چیمەنتۆ دەکرێت

+964 

راژان باجەڵان – خانەقین

پێنج کیلۆمەتری دیکە لە گەڕەکی ئیمام عەباس لە خانەقین کۆنکرێت کراوە و بڕیار وایە دەرخستە بۆ بەشەکانی دیکەی ئەو گەڕەکانە بکرێت کە ماون.

گەڕەکەکە زۆر فراوانە و بە زیادەڕۆیی دروستکراون و شارەوانی شارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیناوبەین بەشێک لە کۆڵانەکانی قیرتاو دەکەن.

حسێن دەلۆ، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی راگەیاند، سێ کیلۆمەتری لەسەر سندووقی دووبارە نوێکردنەوەی خانەقینە و دوو کیلۆمەترەکەی دیکەش لەسەر بوودجەی پاریزگای دیالەیە.

وتیشی، “پانی کۆڵانەکان شەش مەتر دەبێت، پاش سافکردنی زەوییەکە و چاککردنی بۆریی ئاوی ماڵان، دەست دەکرێت بە چیمەنتۆکردن و ئەم پڕۆژەیە شۆستەی لەخۆ نەگرتووە”

گەڕەکی ئیمام عەباس لە 20 ساڵی دواییدا گەورەبوونێکی بێوێنەی بە خۆیەوە بینیوە و زۆربەی هەرە زۆریان تاپۆ نین.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد