دوو بڕیار لە بەرژەوەندی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان درا
964+
پێشەوا محەمەد
وازەرەتەکانی تەندروستی و خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاری دا پۆلێنبەندی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ فریاکەوتن بگۆڕن و ستافی پێویستیش بۆ کۆلێژی پزیشکی گەرمیان دابین بکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023 بڵاوی کردووەتەوە، شاندێکی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان دوێنێ دووشەممە بە یاوەری بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی وەزارەتی تەندروستیان کردووە بە مەبەستی گەیاندنی کێشە و گرفتەکانیان.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ئامادەیى نیشان دا بۆ دەستەبەرکردنى ستافى پێویست بۆ کۆلێژەکە لە رێگەى گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکى کۆلێژى پزیشکى و دواتریش تەنسیب کردنەوەیان بۆ سەر وەزارەتى تەندروستى بە رەچاوکردنی رێوشوێنە زانستی و کارگێڕییەکان.
هەروەها بڕیار درا هەردوو وەزارەت پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ گۆڕینی پۆلێنبەندی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بە مەبەستى راهێنان و ئەنجامدانى لایەنى پراکتیکى خوێندکاران و قوتابیانى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى گەرمیان.