نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا ناجێگیرە
964+
توانا نەقی
ئه‌مڕۆ سێشەممە نرخی نه‌وت له بۆڕسه‌ی نه‌وتی جیهانیدا لە چاو دوێنێدا زیاتر لە یەک دۆلار دابەزیوە، وه‌به‌رهێنه‌رانیش ترسیان هه‌یه ململانێیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە 87.81 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌روه‌ها نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكی به‌رمیلێك به 82.73 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
قه‌یران و شه‌ڕه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو له زیادبوونن، له هه‌مان كاتدا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاندووه، جیهان دووچاری کەمی دابینکردنی نەوت دەبێتەوە، بۆیه پێشبینیی ده‌كرێت نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه.