سازکردنی سه‌یاره‌ی (باگی) تایبه‌ت به (ئۆفرۆد) له لایه‌ن دوو لاوی بوکانی

+964

سولەیمان رەحیمی

باگی ناوی ئامێرێکە، کە وەک جۆرێکی ئۆتۆمبێل هەژمار دەکرێت، تەنیا بۆ کات بەسەربردن بەکاردێت و پێی دەوترێت ئۆفڕۆد، لەناو شار و شەقام و بۆ هاتوچۆ بەکارنایەت.

دوو گەنجی بۆکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان جۆرێکی باگییان دروستکردووە، کە بە قسەی خۆیان مەکینەی لێگززی لەسەرە و هەشت سلێندەرە.

ئەم دوو گەنجە هەر لە بۆکان کاردەکەن، بەڵام لە سەرتاسەری ئێرانەوە داواكاریان پێدەگات و زۆر ناسراون.

گەنجێکیان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “بە ئەزموونی خۆمان و بە پێی ستاندەر و حسابات ئۆتۆمبێلەکەمان دروست کردووە، تا بتوانێت لە رێگا بیابانییەکاندا باشترین کارایی هەبێت”.
ئۆتۆمبێلەکە کۆمەڵیک مواسەفاتی سەردەمیانەی هەیە، هەروەک ئۆتۆمبێلە مۆدێلبەرزەکانی ئیستا.

داڕشتنەوە: بەهرە محەمەدئەمین