لە کەلار

70 جوتیاری گەرمیان بەرهەمە خۆماڵییەکانیان نمایش دەکەن

964+

میلاد جەلال – کەلار

فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان بە بەشداری 70 جوتیاری سنووری گەرمیان لە کەلار بە ڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ یەک رۆژە و سەرجەم ئەو بەرهەمانەی نمایش دەکرێن بەرهەمی ناوخۆیی سنووریی گەرمیانە و جوتیارەکان بە دەست و بازووی خۆیان بەرهەمی دەهێنن.

لە فێستیڤاڵەکەدا هەریەک لە بەرهەمەکانی هەنار، خورما، لیمۆ و مۆز و چەند بەرهەمێکی دیکە نمایشکراون.

یەکێک لەو جوتیارانە بۆ 964 قسەی کردو وتی، من لە گوندی شێخ لەنگەرەوە هاتووم و مۆزمان بەرهەم هێناوە مۆزەکەمان تایبەتمەندی خۆی هەیە و قەبارەی بچوکە و تامیشی لە چاو مۆزی تردا کەمتر شیرینە.

وتیشی ئەگەر هاوکاری بکرێن بەرهەمی زیاتر بەرهەمدەهێنن، چونکە ئاوهەوای گەرمیان گونجاوە بۆ ئەو جۆرە بەرهەمانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی