بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم
+964
ژووری هەواڵ
بەرگری شارستانی غەزە رایگەیاند دوو رۆژی سەختیان بەڕێکردووە، چونکە ئینتەرنێت و تەلەفۆن نەبووە و ناچاربوون تەنیا بە دەنگی تەقینەوە بچن بەدەم رووداوەکانەوە، ئەمڕۆ ئینتەرنێت گەڕایەوە بۆ غەزە.
ناتەنیاهۆ دەڵێت: هەموو ئەو زانیاریانە ناڕاستن کە باس لەوە دەکەن پێشتر زانیاریمان هەبووە لەسەر هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر، هیچ زانیارییەکی هەواڵگریمان پێ نەگەیشتووە.
نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە: ئیسرائیل پلانەکەی گۆڕیەوەو هێرشی زەمینی بۆ غەزە ئەنجام نادات، بەڵکو ناوە ناوە گورز دەوەشێنێت و دەگەڕێتەوە.
سەرچاوە تەندروستییەکان دەڵێن مەترسی هەیە پەتای کوشندە لەناو خەڵکی غەزە بڵاوببێتەوە، هەر قوتابخانەیەک شەش هەزار کەسی تیا کۆبووەتەوەو هیچ مەرجێکی تەندروستیان تێدا نییە.