دیمهنێكی ئهو رێگایهى كه بۆ شوێنى تهرمهكه دهچێت ... وێنه: سۆشیال میدیای بالیسان
لە قوڵایی ئەشکەوتێک دۆزرابویەوە
تەرمەکەی شێخ وەسانان هێشتا بێ خاوەنە
964+
فەهمی نەبی
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ئاب ئێسک و پروسکی کەسێک لە ئەشکەوتێکی شێخ وەسانانی دۆڵی بالیسان دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان دەڵێت، هێشتا کەس نەهاتووە بۆ سۆراغی.
مەهدی مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان ئەمڕۆ شەممە بۆ 964 وتی، “تا ئێستا هیچ کەسێک نەهاتووە بۆ سەروسۆراغی ئێسک و پروسکی ئەو کەسە، ئێمە هەر ئەو کاتە نارمان بۆ پزیشکی دادی هەولێر”.
رۆژی 15.8.2023 بەدووری چوار کیلۆمەتر لە گوندی شێخ وەسانانی دۆلی بالیسانى سهر به قهزاى شهقڵاوه، ئەو رووفاتە لە ئەشکەوتێکی قول دۆزرایەوە.
ئەو کاتە سەرچاوەیەکی تەندروستی بە 964ی وت، “تەرمەکە تەنیا ئێسک و جلی مابوو، نەمانتوانی بیناسینەوە، نزیکی شەش مەتر لە قوڵی ئەشکەوتەکە بوو، جلەکانی مابوو لەگەڵ ئێسکەکانی ئەوانیش بە تەواوی رەش بوبوون”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتبوو، “لە گیرفانی جلەکانیدا تەنیا تەسبیحێکی تێدا بوو”.