"دڕێل"ی پێبووە
له كاتى بیرلێدان ده‌ستگیریان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، له گوندێكی سنوورى ناحیه‌ى هیران خه‌ریكی لێدانى بیر بووه.
جه‌عفه‌ر شێخ مه‌مودی به‌رپرسی جوڵان له پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، مەفرەزەیه‌كیان لە گوندی “لاس”ى سەر بە ناحیەی هیرانى قه‌زاى شه‌قڵاوه، ده‌ستگیركردووه، كه خه‌ریك بوو به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به ئامێرى تایبه‌ت بیرى هه‌ڵده‌كه‌نی.
ئامێره‌كه، بیری سوری “دڕێل”ـى پێده‌ڵێن به کارەبا كارده‌كات، وا دروستكراوه له كاتى كاركردن ده‌نگێكى كه‌م ده‌رده‌كات و به شێوه‌یه‌كی نهێنى و نایاسایی كاری پێده‌كرێت.
وتیشی، ئه‌و تۆمەتباره‌ى لە شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستگیریان كردووه، به پێی ماده‌ى 240 له یاسای پاراستنى دارستان و ژینگه به فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەى شه‌قڵاوه راگیرا.