له ئه‌بی غه‌رق و ئەسکەندەرییە، كاره‌با كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووه
964+
دێسكی عه‌ره‌بی
بەهۆی بارانبارینەوە لە هەردوو ناحیەی ئەبی غەرق و ئەسکەندەرییە له بابل، هەندێک محاویلەی کارەبا لەکارکەوتن.
دانیشتوانی ناوچەکە داوای محاویلەی نوێیان کردووە کە بتوانێت وزەی تەواو بۆ هەردوو ناحییەکە دابین بکات، چونكه له ئێواره‌ی هه‌ینییه‌وه كاره‌با بڕاوه.
مستەفا ئەلفەتلاوی بەڕێوەبەری ناحیەی ئەبی غەرق بۆ 964+ وتی: “زۆرینەی محاویلەکانی کارەبای ناوچەکه زۆر کۆنن و داخوراون، هه‌وڵ ده‌ده‌ین لە کەمترین ماوەدا چاكیان بكه‌ینه‌وه”.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه حەیدەر حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی ئه‌سكه‌نده‌رییه ده‌ڵێت:
ئەو قورساییەی دەکەوێتە سەر محاویلەکان، زۆر زیاترە لە توانای محاویلەکان کە کاتێکی زۆر بەسەر دانانیاندا تێپەڕیوە.
له رۆژانی رابردوو بارانێكی چڕ‌وپڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی گرته‌وه، له هه‌ندێك شوێنیش‌دا لافاوی لێكه‌وته‌وه.