وێنەی ئارمیتا گەڕاوەند و کاتی کەوتنەکەی لەناو میترۆدا - وێنە: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
ژینا ئەمینی بەبیر دێنێتەوە
ئارمیتا گەڕاوەند گیانی له دهست دا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئارمیتا گەڕاوەند، ئهو كچه كرماشانییهی كه له دهوترێت “بههۆی پابهندنهبوونی به حیجاب له تاران لێی درابوو”، دوای 28 رۆژ مانهوه له نهخۆشخانهی فهجری تاران، ئهمڕۆ گیانی له دهست دا.
لەبارەی مەرگی ئەم کچە رۆژهەڵاتییە تەمەن 17 ساڵییە، ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردهوه، ئارمیتا گەڕاوەند كه له كاتی سواربوونی شهمهندهفهر له وێستگهیهكی میترۆ له تاران لهگهڵ هێزه ئهمنییهكان رووبهڕوو بوهوه، بهیانی ئهمڕۆ گیانی لهدهست دا.
هاوکات، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ئارمیتا گەڕاوەند دوای 28 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی فەجری تاران گیانی لە دەست داوە.
ئەم هەواڵە لە پێگەی رێکخراوەکە دانراوە کە چاودێری دۆخی مافی مرۆڤ دەکات لە ئێران،ئەوەشی وتووە، “1.10.2023 ئارمیتا لە مێترۆی شوهەدای تاران بەهۆی سەرپێچیکردن لە یاسای حیجابی زۆرەملێ، لەلایەن چەند کارمەندێکى پۆلیسەوە هێرشی کرایەسەر و بەتوندی لێی درا و چووە دۆخی کۆماوە”.
پۆلیسی تاران رەتیدەکاتەوە لە ئارمیتا درابێت و میدیاى فەرمى وڵاتەکە دەڵێت، “بەهۆى بورانەوەوە لە میترۆکەدا کەوتبوو، لەوکاتەى لەگەڵ هاوڕێکانى بۆ ناو شەمەندەفەرەکە سەردەکەوتن بوراوەتەوە و پشتى سەرى بەر لێوارى شەمەندەفەرەکە کەوتووە”.
ئەوە لە کاتێکدا، لە 13.9.2022دا ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە هەمان تۆمەتی نەکردنی حیجاب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران “لێی دەدرێت و دواتر گیان لەدەست دا”، بەڵام تائێستاش دۆسیەکەی بە یەکلایی نەکراوە ماوەتەوە.