هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك
زیاتر له 100 ده‌رچووى كۆلێژى پزیشكى دامه‌زران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان 100 ده‌رچوویان دامه‌زراندووه.
فهرمانهكهى وه‌زارتى ته‌ندروستى له 12.10.2023 ده‌ركراوه و ئه‌وانه‌ى دامه‌زراون ده‌رچووى كۆلێژى پزیشكین له زانكۆكانى هه‌رێم بۆ ساڵى خوێندنى 2022 – 2023.
به‌پێى ناوه‌ڕۆكى فه‌رمانه‌كه، لیستى ئه‌و 109 ده‌رچووه‌ى دامه‌زراون هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ده‌گرێته‌وه.
سلێمانى 57 و هه‌ولێر 35 و دهۆكیش 17 دهرژوویان بۆ دامه‌زراوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ده‌رچووه دامه‌زراوه‌كانى كۆلیژى پزیشكى له‌سه‌ر میلاكى ته‌ندروستى ئه‌و شارانه وه‌ك پزیشكى نیشته‌جێى خولاو دامه‌زراون.