ژیانی رۆژانەی عومەر حەمە غەریب

نابیستە و هەموو رۆژێک خۆبەخشانە بازاڕی سلێمانی پاک دەکاتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

نە دەتوانێت قسە بکات و نەگوێی لە هیچ دەبێت، بەڵام رۆژانە کاتژمێر 5:00ی بەیانی لەماڵ دێتە دەرەوە و خۆبەخشانە شەقامی ناو بازاری سلێمانی پاک دەکاتەوە.

عومەر حەمە غەریب لە دایکبوی ساڵی 1957-ە، ئێستا تەمەنی 66 ساڵە.

رۆژانە تا ئێوارە بە خۆبەخشی سەرقاڵی پاککردنەوەی ناو بازاڕی سلێمانیە، لەهەر شوێنێک زبڵ ببینێت دەستی دەداتێ و دەیخاتە سەر عارەبانەکەی.

عومەر خوێندەواری نیە و زمانی ئاماژەی باش نیە، نە کارمەندی شارەوانیە و نە کارمەندی هیچ کام لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوەیە، وەک ئارەزوویەکی خۆی ساڵانێکە شۆستە و شەقامەکانی ناو بازاڕ و لای مزگەوتی گەورە پاک دەکاتەوە.

دوکاندارەکانی ئەو ناوە دەڵێن، تەمەنێکە عومەر دەبینن سەرقاڵی پاککردنەوەیە، وەک هاوکاریەک چەند دوکاندارێک یارمەتی دەدەن.

عومەر بە تەنیا دەژی و چەند ساڵێک لەمەوبەر خێزانەکەی لێی جیابۆتەوە و هیچ منداڵێکی نیە.

14 ساڵە بێ قۆڵە و کرێکاری دەکات

14 ساڵە بێ قۆڵە و کرێکاری دەکات