سێ رۆژە بەدوایدا دەگەڕێن
تهرمی گهنجهكهی بهغدا له دوكان دۆزرایهوه
+964
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
کەمێک بەر لە ئێستا تەرمی ئەو گەنجە 25 ساڵییە دۆزرایەوە، کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە ئاوی دوکاندا خنکا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، تەرمی ئەو کوڕە دۆزراوەتەوە و بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێ کراوە.
ئەو کوڕە ناوی “ع. م” و رۆژی دووشەممەی رابردوو لەگەڵ هاوڕێیهکانی و برایەکیدا چووبوونە قەشقۆڵی و لەوێ ئەو کوڕە مەلەی كردووه و خنكاوه”.
لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا تیمەکانی غەواسی دوکان، بەرگریی شارستانی و پۆلیس لە گەڕانی بەردەوامدا بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا