پۆلیس: بەلەممان نییە

گۆپتەپەییەکان دژ بە راوی ماسی گروپییان دروست کردووە

964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

چەند گەنجێک لە گوندی گۆپتەپەی چەمچەماڵ دەیانەوێت، رێگە لە هەرکەسێک بگرن راو لە سنوورەکەیاندا بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک هۆشداری بڵاویان کردووەتەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی ئاغجەلەر وتی، “ئێمە ئەو گەنجامە ناناسین، بەڵام دوو گرووپی راوچیمان دەستگیر کردووە”.

گوندی گۆپتەپە لە نێوان کۆیە و چەمچەماڵە و دەکەوێتە سەر زێی بچووک و ناوچەیەکی گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بە سامانی ماسی، نزیکەی 400 ماڵ دانیشتووی گوندەکەن.

هونەر سالار، دانیشتووی گوندەکەیە و یەکێکە لەو گەنجانە، ئەو بە 964ی وت، ماوەی سێ رۆژە ئەم گرووپەیان دروست کردووە و ژمارەیان نزیکەی 60 گەنجە، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی داوایان لە خەڵکی دەرەوەی سنووری گوندی گۆپتەپە کردووە، راو نەکەن، ئەو بڵاوکراوەشیان ناردووە بۆ بەڕێوبەری ناحیەی ئاغجەلەر، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە”.

بە وتەی ئەو گەنجە بێت، ” ئەوان ئاگادارن خەڵکی دەرەوەی گوندی گۆپتەپە بە کارەبا و مادەی تەقەمەنی دێنە گوندەکە بۆ راو و ژینگەی ناوچەکەیان دەشێوێنن، بەڵام هەرکەسێک بێت بە قولاب و تۆڕ راوی ماسی بکات ئاساییە و هێزە ئەمنییەکانیش لە وەرزی راوکردندا رێگەیان پێداون”.

نەخۆشی لە حەوزەکانی ماسی پشدەر بڵاوبووەتەوە و هەزاران...

نەخۆشی لە حەوزەکانی ماسی پشدەر بڵاوبووەتەوە و هەزارانیان لێ مردوون

هێمن عەبدوڵا، یەکێکی دیکەیە لە دانیشتووانی گوندەکە و ئەندامی گروپەکە کە پیشەی مامۆستایە ئەو بە 964ی وت، “گرووپەکەمان دروستکردووە، نیازمان وایە لە رۆژانی ئاییندە سەردانی بەڕێوبەری ناحیەی ئاغجەلەر، بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر بکەین، بۆ ئەوەی هاوکارمان بن، بە دابینکردنی ژمارەیەکی تایبەت و هەمیشە کراوە، بۆئەوەی هەرکەسێک هات بۆ راو هێزە ئەمنییەکان ئاگاداربکەینەوە”.

سەرچاوەیەک بەرپرس لە پۆلیسی دارستانی ناحیەی ئاغجەلەر، کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەسەر داواکاری و دروستبوونی گرووپەکە ئەوەی بە 964 وت،” ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەم گرووپە گەنجەی گوندی گۆپتەپە نییە، بەڵام تا ئێستا دوو گرووپی راوچییمان دەستگیرکردووە، کێشەکە ئەوەیە راوچییەکان لە سنووری ناحیەی تەقتەقەوە دێن بۆ سنووری گۆپتەپە، ئێمە وەک پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر ناتوانین بچینە سنووری تەقتەق”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دارستان، گرفتێکی دیکەی ئەوان ئەوەیە، پۆلیسی دارستانی ناحیەی ئاغجەلەر بەلەمیان نییە و کەچی لە بەرامبەردا راوچییەکان بەلەمیان پێیە، بۆیە بەلەم بە بەلەم دەستگیر دەکرێت، زۆرجار لە سنووری گۆپتەپە و لە سنووری ناحیەی ئاشتی راو دەکەن، بۆیە دەبێت پۆلیسی دارستانی ناحیەکانی ئاشتی، تەقتەق لێکۆڵینەوە بکەن”.

ئەو سەرچاوەی پۆلیسی دارستانی ناحیەی ئاغجەلەر وتیشی، “دەزانین راوچییەکان کێن و دێن بۆ راو بە کارەبا، هەر ئەمڕۆ نووسراو بۆ قایمقامیەتی چەمچەماڵ و سەرووی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ تەداخول بکات، چونکە زێی بچوک سنووری نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانیی جیا دەکاتەوە و ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی تەقتەق سەر بە دوو قەزای جیاوازن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران

دوو کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران