10 ساڵە دهۆك و بهردهڕهش چاوهڕێی تهواوكردنى نەخۆشخانەكانیانن
+964
عەمار عەزیز – دهۆك
10 ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی دوو نەخۆشخانە لە دهۆک و بەردەڕەش تێدەپەڕێت، هێشتا رۆشنایی نەدیوە. ئهندامێكی ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆكیش دهڵێ؛ دەیانجار بە دواداچوونمان بۆیان كردووه، حکومەت بهڵێنی داوه كارهكانیان تهواو بکات.
بهپێی بهدواداچوونێكى +964، نەخۆشخانەی 300 قەرەوێلەیی دهۆک لەساڵی 2012 بەردی بناغەی بۆ دانراوە، بودجەی پرۆژەکە 108 ملیار دیناربووە، لەسەدا 20ـی اکرەکانی تەواو بووەو تا ئێستا کارەکانی راگیراوه.
هەرچی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێلەییەکەی قەزای بەردەڕەشە، لە 2013ـەوە بەردی بناغهى بۆ دانراوە، بودجەی پرۆژەکە 40 ملیار دینار بووه، تەنها لەسەدا 10ـی تەواو کراوە.
دکتورە نارین عومەر، بەرێوەبەری تەندروستی قەزای بەردەڕەش بە +964 وت؛ زۆرجار داوامان لە بەرپرسان کردووە کە دووبارە دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وهڵامێکی دڵخۆشکەرمان وەرنەگرتووە.
دهشڵێ “تهواوكردنى ئهو نهخۆشخانهیه، مافی دانیشتوانی قەزاكهیە سوود لەو نەخۆشخانەیە وەربگرن”.
لای خۆشییهوه جەمیله محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێ؛ ئهو دوو پرۆژە وهستاوه، پڕۆژهى گەورەو ستراتیژیین، دەیانجار بە دواداچوونمان کردووە، حکومەت بهڵێنی داوه كارهكانیان تهواو بكات.
جەمیلە محەمەد بە +964 ـی وت “لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، ئەوکات پرۆژەکانیش دووبارە دەست بە دروستکردنیان دەکرێت”.