کارگەی قیری رێگای سلێمانی – عەربەت ئاگری گرتووە
964+
توانا نەقی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێک لە کارگەی قیری سلێمانی لە رێگەی سلێمانی – عەربەت کەوتووەتەوە و دووکەڵەکەی ئاسمانی ئەو ناوچەیەی گرتووە.
سامان نادر بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە 964ـی وت، تا ئێستا یەکێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
وتیشی، ئەو سێ کەسەی بریندارن رێژەی سووتاوییەکەیان زیاترە لە 60% و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن لە خەزانێکی قیری رەش لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت بووە.