18 خوێندکاری هەیە

تاقیگەی وزەی نوێبووەوە لە بەشی تەکنەلۆجی کرایەوە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بۆ یەکەمجار تاقیگەی وزەی نوێبووەوە لە بەشی تەکنەلۆجیی وزە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە، سەرۆکی بەشەکە دەڵێت، تاقیگەکە بۆ بەدەستهێنانی وزەی کارەبا و گەرمیی سروشتی سوودی لێوەردەگیرێت.

سەرجەم پێداویستی و ئامێرەکانی نێو تاقیگەکە لە لایەن زانکۆی THM و ڕێکخراوی DAAD ئەڵمانی دابین کراوە.

دلێر ئەحمەد، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیی وزەی نوێبوونەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە 964ـی وت، “دەیان مامۆستا ساڵێک راهێنانیان بۆ ئەو بەشە کردووە”.

دەشڵێت، مەبەست لە کردنەوەی تاقیگەکە ئەوەیە، لە رێگای ئامێرەکانی پیڤی پەنەل و سێرمەل پەنەل دەتوانرێت سوود لە وزەی خاوێنی سروشت وەربگیرێت، لەوانە (تیشکی خۆر ، هێزی با) بۆ بەرهەمهێنانی وەزەی کارەبا و گەرمی و “هیچ پاشماوەیەکی لە دوای خۆی جێناهێڵێت”.

لە وەرزی خوێندنی 2023 – 2024ـدا بەشی تەکنەلوجیای وزەی نوێبوونەوەوە 18 خوێندکاری هەیە و خوێندن تێیدا دوو ساڵە و دوای تەواکردنی بەشەکە بڕوانامەی دبلۆمیان پێدەبخشرێت.

سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی پۆلیتەکنیکی هەولێر دابەش ...

سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی پۆلیتەکنیکی هەولێر دابەش دەکرێت

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد