شەقامێکی دیکە لە کەلار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

964+

توانا نەقی

دەستکرا بە کارکردن لە شەقامی کوردستان لە قەزای کەلار و لەلایەن دوو کۆمپانیەوە دروستدەکرێت لەگەڵ رێڕەوێکی ئاوی.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەقامە تازەکە لە دوو ساید پێکدێت و لەلایەن هەردوو کۆمپانیای HDA و کۆمپانیای سەگرمە دروستدەکرێت بە شێوەیەکی خۆبەخشی.

دەشڵێت، درێژی شەقامەکە زیاتر لە دوو کیلۆمەترە، پانی شەقامەکە و لەگەڵ شۆستەکەی 50 مەتر دەبێت.

لە شەقامە تازەکەدا راڕەوێکی ئاوی باراناو بە نێوان هەردوو شەقامەکادا تێدەپەڕێت و بە درێژی 800 و پانی 18 مەتر دەبێت.

شەقامەکە پرۆژەکانی بان ستی، شاری فەرمانبەران، لانە ستی و گەرمیان ستی2، پێکەوە دەبەستێت.

پرۆژەکە لەلایەن تیمی ئەندازیاری و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێت.

شەقامەکەی بازاڕی کەلار بەیانیان بۆ ئۆتۆمبێل و ئێواران ...

شەقامەکەی بازاڕی کەلار بەیانیان بۆ ئۆتۆمبێل و ئێواران بۆ ھاوڵاتی دەبێت