هۆکار چییە؟

نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە

964+

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەی جیهانی  تا رادەیەک جێگیری لەگەڵ دوێنێدا پێوە دیارە و بە رادەی 0.53% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە لەگەڵ داخستنی بۆرسەدا.

نەوتی برێنت هەر بەرمیلێکی 90.33 دۆلارە، هەرچی نەوتی سووکی تەکساسیشە هەر بەرمیلێک نەوت 85.88 دۆلارە.

شارەزایانی ئابووری دەڵێن هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ترسە لەزیادبوون و تەشەنەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە.

خەمڵاندنی هۆکارەکانی ناسەقامگیری نرخی نەوت پەیوەندیدارە بەو شەڕەی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرساوە، هاوکات بەرزبوونەوەی ئەو رێژە کەمە لە نرخی ئەمڕۆی نەوت دوای ئەوە دێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا سزاکانی سەر ڤەنزویلای بەرهەمهێنەری نەوت کەمبکاتەوە.