لە کەلار
جوتیارێک داهاتی بەرووبومەکەی دەداتە 100 بوک و زاوا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
جوتیارێک لە بەرھەمی گەنمی ساڵی پێشووی بڕی 100 ملیۆن دینار دەداتە 100 کوڕ و کچ کە تازە پرۆسەی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە.
یەکێک لەو گەنجانەی کە تازە هاوسەرگیری کردووە و ئەو دیاریەی وەرگرتووە بۆ 964 وتی، بەڕاستی کارێکی باشە بۆ گەنجان و هاوکارییەکی باشە بۆ دەست گرتنی ئەو گەنجانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە.
وتیشی، هیوادارن سەرمایدار و کەسانی تریش بە پێی توانای خۆیان هەمان کار بکەن بۆ هاندانی گەنجان بەرەو پرۆسەی هاوسەرگیری.
پێداچوونەوە: توانا نەقی