قەزای کەلار - وێنە: 964
هەریەکێکیان ملیۆنێکیان بەردەکەوێت
خێرخوازێک 100 بوک و زاوای گەرمیان دڵخۆش دەکات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لەچەند ناوچەیەکی ئیدارەی گەرمیان، خێرخوازێک هاوکاری دارایی پێشکەش بە 100 ژن و پیاو دەکات کە تازە ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە و باری داراییان خراپە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 19.10.2023، قایمقامیەتی قەزای کەلار رایگەیاند، خێرخوازێک بڕی 100 ملیۆن دیناری دەبەخشێتە 100 تازە بوک و زاوای کەمدەراماتی کەلار، کفری، ناحیەی ڕزگاری و پێباز.
هەر خێزانێک یەک ملیۆن دیناریان بەردەکەوێت.
قایمقامیەتی کەلار سوپاسی خێرخوازەکە دەکات کە بە “مەریوانی حاجی حەسەن” ناسراوە و دەڵێت، بڕیارە لە رێکەوتی 23.10.2023 کارە خێرخوازییەکە ئەنجامبدرێت.
ئەو خێرخوازە پێشتر لە مانگی سێی ئامساڵدا، لە کەلار و کفری پرۆژەیەکی پاڵپشتی ھاوسەرگیری بەدابینکردنی کەلوپەلی ناوماڵ راگەیاند و وتی، هاوکاری ئەو تازە بوک و زاوایانە دەکات کە تازە ئەڵقەی دەزگیرانیان گۆڕیوەتەوە و هیچ سەرچاوەیەکی داهات و بژێویان نییە.