بەهێزەوە دەیەوێت بچیتە پڕۆلیگی عێراق

زاخۆ یارییە دۆستانەکەی بردەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆلیگی عێراقی، یانەی زاخۆ میوانداری یانەی دهۆکی کرد، یارییەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەڕێوەچوو، یاریەکە بە سەرکەوتنی زاخۆ کوتایی هات.

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا، هەردوو یانە هێرشی زۆریان بۆ سەر گۆڵی یەکتر ئەنجامدا، تا لە خولەکی 23 هێرشبەری زاخۆ گۆستاڤۆ هێنریکی توانی گۆڵی یەکەم بۆ زاخۆ تۆمار بکات و هەر بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم تەواو بوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی دووەم، راهێنەری هەردوو یانە گۆڕانکاری زۆریان ئەنجامدا، گوڕانکاریەکان بوونە هۆکاری گەرمی یاریەکە، تا لەخولەکی 75 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی زاخۆ هەژمارکرد و یاریزان دیون ریباس توانی گوڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

لە خولەکی 91 زیاد ئەحمەد یاریزانی یانەی دهۆک توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆماربکات و بەم ئەنجامە یاری لەبەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە دوو گۆل بەرامبەر یەک گۆڵ بۆ یانەی دهۆک کوتایی هات.

سیپان سەدیق، بەرگریکاری یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، یاریەکە دوستانەبوو، بەڵام یارییەکی زۆر بەهێزبوو، توانیمان سەرکەوتن تۆماربکەین و ئامادەکاری باشتر بۆ دەستپێکردنی خولی پرۆلیگی عێراقی بکەین.

یانەی زاخۆ پێش دەستپێکردنی خولەکە زیاتر لە 26 گرێبەستی لەگەڵ یاریزانە جیاجیاکان ئەنجامدا و بەنیازن ئاستێکی نایاب لەم وەرزەی خولی پرۆلیگی عێراقی نیشان بدەن.

پێداچووەنەوە: توانا نەقی

تەڵال بەلوشیی قەتەڕی لەگەڵ یانەی زاخۆ دەستبەکار بوو

تەڵال بەلوشیی قەتەڕی لەگەڵ یانەی زاخۆ دەستبەکار بوو