رێبەر ئەحمەد: سودانی هیچ هەنگاوێكی دڵخۆشكەی نەبووە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رەخنە لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەگرێت بەوەی جدیی نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتنێكی باشیان كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێكی دڵخۆشكەر و بەرچاو لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەنراوە”.
لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ گفتوگۆ لەسەر مادەی 140 و ئەو ناوچانەی پەیوەستن بە مادەكەوە و لە دوای سەری ساڵەوە دەستبەكار دەبێت و سەردانی بەغدادەكات و گفتوگۆ لەسەر دۆخی شنگال دەكات، رێبەر ئەحمەد وای وت.
لە دوو مانگی رابردوودا شاندی هەرێمی كوردستان دوو جار سەردانی بەغدایان كردووە، وا بڕیارە لە دوای پشووەكانی ساڵی نوێ جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكەن.