هەواڵی زیاتر
تەماتە هەرزان دەبێت و کولەکەیەکی زۆر گەورە بەرهەمهێنزا
964+
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ باس ته‌ماته گه‌رمبووه‌ته‌وه …
دوای ئەوەی بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەوە تەماتە لە بازاڕه‌كان کەمبووەوە نرخی جوملەی بۆ سەروو 1500 دینار هەڵکشا، به‌ڵام بڕیارە ئەمڕۆ تەماتە لە کەلی شەیتان بێتە خوارەوە و نرخه‌كه‌ی داببەزێت.
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی بە 964ی وت “پێشبینی دەکەن نرخی تەماتە لە چەند سەعاتی داهاتوو روو لە دابەزین بکات، چونکە ئەمڕۆ حکومەتی عێراق، دەرگای هاوردەکردنی تەماتە دەکاتەوە.
بە وتەی سەروەر عەلی، لەهەر دۆخێک‌دا بەرهەمی ناوخۆ روو لە هەڵکشان بکات، راستەوخۆ لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەکەنەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 19ی ئەیلولی ئەمساڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی قەزاى پێنجوێن، بەهۆی ساغنەبوونەوە و هەرزانی نرخی تەماتەوە سەردانی بەغدایان کرد و لە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گردبوونەوە و داوایان کرد هاتنی تەماتە لە ئێرانەوە رابگیرێت.
كاسبكارانی كه‌ركوك، ئه‌وانه‌ی له بازاڕی سه‌رپردی به‌رامبه‌ر قه‌ڵا، مێز و عاره‌بانه‌یان داناوه، ماوەی دوو هەفتەیە رێگرییان لێده‌كرێت كار بكه‌ن، ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه.
لەتیف عەلی کاسبکارێكی ئه‌م شوێنه‌یه، بە 964 ـی وت، ژمارەیان زیاتر لە دووسەد کاسبکاره و ماوەی دوو هەفتەیە کاریان نەکردووە و قایمقام لێناگەڕێت کاسبی بکەن و بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
لایخۆشییه‌وه فەلاح یایچی، قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندى کەرکوک بە 964ی وت، كاری ئه‌وان رێکخستنەوەی ناو شارە، هاوڵاتیان گلەیی دەکەن، کە رێگەی هاتوچۆیان نییە لەو بازارە و ده‌شڵێت، هەندێک لە دوکاندارەکان بەردەم دوکانەکانی خۆیان بە کرێ بە خاوه‌ن عارەبانەكانى دیكه دابوو، بۆیه ئەو ئاستەنگییە دروست بووە و ئه‌وانیش ناچارن رێکی بخەنەوە
كوله‌كه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن له گوندێكی ده‌ڤه‌رى برادۆست به‌رهه‌مهێندرا، به قسه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌م سنووره‌ش یه‌كه‌مجاره كوله‌كه‌یه‌ك به‌م قوڕساییه به‌رهه‌م بهێندرێت، كوله‌كه‌كه کێشی 41 كیلۆگرامه.
سه‌ردار سه‌لیم، ئه‌و جوتیاره‌ى له گوندى “تۆبزاوه”ى ده‌ڤه‌رى برادۆست كوله‌كه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێناوه، به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره كوله‌كه‌یه‌كى وا گه‌وره به‌رهه‌م بهێنێت.
وتیشی “ئه‌مساڵ له‌لاى هاوڕێیه‌كمه‌وه تۆوى كوله‌كه‌م بۆ هاتووه و چاندوومه، له هه‌موو ئه‌و تۆوه‌ى چاندوومه ته‌نیا سێ كوله‌كه‌ى به‌رهه‌م هێناوه، كێشى یه‌كێكیان 41 كیلۆگرام و دووه‌میشیان 28 كیلۆگرام و سێیه‌مشیان زۆر بچووك بوو”.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا به‌رپرسی هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان، بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه له سنووره‌كه‌یان یه‌كه‌مجاره كوله‌كه به‌و كێشه زۆره به‌رهه‌م بهێندرێت.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، كارمه‌ندانى به‌رگریى شارستانى سه‌روچاوەى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین، سێ بێچووه پشیله له مردن رزگار ده‌كه‌ن و بە دایكیان شاد ده‌كه‌نەوە.
سێ بێچووه‌كه له‌ناو ژوورێكدا قاچ و ده‌ستیان له تۆڕى وردى ماسیگرتن ئاڵابوو و بڕستى لێ بڕیبون، دواى رزگاركردنیشیان دایكه‌كه‌یان باوه‌شیان پێدا ده‌كات.
هێمن ئه‌حمه‌د، كارمه‌ندى به‌رگری شارستانیى سه‌روچاوه به 964ـى وت، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه تیمه‌كانیان له گیرخواردنی ئه‌و سێ بێچووه پیشیله‌یه ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ده‌ستوبردیان لێكردووه و هه‌ر زوو رزگاریان كردوون.
وتیشی “رزگاركردنى ئاژه‌ڵیش كارى ئێمه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌سپێكى له قۆڕداچه‌قیو له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانی له سنوورى رانیه رزگاركراوه”