باران بارین لە شەقامێکی سلێمانی _ وێنە: ئەرشیفی 964
کەمترینی لە کوێ بووە؟
لە پێنجوێن زۆرترین رێژەی باران باریووە
964+
ئەحمەد مستەفا
کەشناسی هەرێمی کوردستان، دواین داتای خۆی بۆ رێژەی تۆمارکراوی باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، لە پێنجوێن 15.5 ملیم باران باریووە و لە سەیدسادق 0.2 ملیم باریووە.
ئەمە زۆرترین و کەمترین داتای تۆمارکراوی رێژەی بارینی باران بووە لە نۆ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەو بەڕێوبەرایەتییە لە 19.10.2023 تۆماری کردوون.
بەگوێرەی داتاکە بێت، زۆرترین ئەو ناوچانەی بارانیان لێ باریووە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانی لەوانە، ناوەندی سلێمانی 9.3، چەمچەماڵ 3.9، هەڵشۆ 5.2 و بازیان 2.8 ملیم باران تێیاندا باریوە، هەروەک ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجە و کەرکوک کەمترین بڕی باران بارینیان تۆمارکردووە.
فێنک بوونی کەشوهەوا شێلمی گەرمی هێنایەوە بازاڕی سلێمانی
بۆ کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووش، کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەی وتووە، رۆژی هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها بۆ سبەی شەممە 21. 10. 2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک شوێن نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی کەشناسی هەرێمی کوردستان بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى