125 ساڵە زرینگەی کەوچک و تەقەی پیاڵە لەم چایخانەیە نابڕێت

964+

ئاکام غەفور

لە رواندز چایخانەیەک هەیە رێک سەدە و چارەکە سەدەیەکە ئاوەدانە، لە ساڵی 1898 ئەم چایخانەیە کراوەتەوە، خەڵک هەر بۆی دەچن و پێی لێ نابڕن.
چایخانەی سەید جەبار ئێستا بووەتە یەکێک لە ئایکۆنەکانی شارەکەی پاشای کۆرە.

125 ساڵ پێش ئێستا خێزانێکی ئەو شارە دایانمەزراندووە، لەو کاتەوە زرینگەی کەوچک و تەقەی پیاڵە لەم چایخانەیە نابڕێت و نەوە دوای نەوە ئەم ئامانەتە دەدەنە دەست یەکتر
ساڵانێک ئێرە جێژوانی رۆشنبیرو هونەرمەندە دیارەکانی هەموو کوردستان بووە، ئێستاش وەک ئەو رۆژانە هەر جمەی دێت.

په‌یكه‌ره‌ هه‌نگارییه‌كه‌ى رواندز چی به‌سه‌رهات؟

په‌یكه‌ره‌ هه‌نگارییه‌كه‌ى رواندز چی به‌سه‌رهات؟