هەواڵی زیاتر
هەموو شتێک لەسەر درۆنەکەی هەریر ئاشکرابوو
964+
ژووری هەواڵ
دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوەی ئەمڕۆ کەوتە خوارەوە لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
964 هەرزوو دەمەو نیوەڕۆ بڵاویکردەوە کە دەنگێکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی هەریر بیستراوەو دواتریش ساغیکردەوە ئەوەی کەوتووە درۆن بووە.
جا ئەمڕۆ هەر لە عێراقیش هەواڵی ئەوە هەبوو کە هێزەکانی ئەمریکا دوو درۆنیان لە سەربازگەی عەین ئەسەد خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش بوو بۆ ئەو سەگانەی لە شێڵتەرەکەی سۆرانن، دەرووی خێریان بۆ لێ کرایەوە، بەهۆی هەڵەی کەسێکەوە 295 قوتوو شیریان بۆ رەوانە کرا.
رەنگە ئەمەتان پێ سەیر بێت، بەڵام هەر بەڕاستی وایە
کاتێک لیژنەی ئابووری چوون بازاڕ گەڕاون، دەبینن لە کۆگایەک 295 قوتوو شیری ماوە بەسەرچوو هەیە، هەموو پێکەوە نزیکی 120 کیلۆ شیر دەکات، ئەمانیش هەموویان گرتووە.
سەعید سەلیم، وتەبێژی لیژنەی ئابووریی دیانا بە 964ـی وت بڕیارمانداوە شیرەکە بدەین بە شێڵتەری سۆران و لەوێش دەدرێت بە سەگەکان چونکە هیچ زیانێکی نییە بۆ ئەوان.
ئەمڕۆ هەرسێ کۆمپانیاکەی پەیوەندی لە عێراقدا بۆ غەزە تازێبار بوون و رەشیان پۆشی، هەرسێکیان لەسەر پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا رەنگی لۆگۆکانیان کرد بە رەش.
ئاسیاسێل رەنگی لۆگۆکەی سوورە، کۆڕەک شینە، زەینیش مۆرە، بەڵام ئێستا هەرسێکیان کردوویانە بە رەش.
عومەر فەتاح وتەبێژی ئاسیاسێڵ بە 964ـى راگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە سەدان منداڵ و ژنی بێ تاوان بوونەتە قوربانی، ئێمەش وەک هاوخەمییەک لۆگۆی پڕۆفایلەکانمان گۆڕی بۆ رەش.