سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بۆ 964

دژەتیرۆر و هاوپەیمانان لە شوێنی رووداوەکەی هەریرن

964+

ژوری هەواڵ

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له ‌سنوورى قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر ده‌نگێكی به‌هێز بیستراوه‌ دەوترێت دەنگەکە بەهۆی خستنە خوارەوەی درۆنێک بووە و ئاسایشی هەولێریش دەڵێ هاوپەیمانان و دژەتیرۆ لێکۆڵینەوە دەکەن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایشی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، ئێستا هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانان لە شوێنی رووداوەکەن لە قەزای هەریر و لێکۆڵینەوە لەو رووداوەدەکەن.

شێروان جەلال، قایمقامی هه‌ریر به‌ 964ـى راگه‌یاند، هیچ بۆردومانێک لە فڕۆکەخانەی هەریر نەبووە، تەنیا درۆنێک بووە لە دەرەوەی سنوری فرۆکەخانە تێکشکێنداروە بەردەوام ئەو حاڵەتانە هەیە.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی هەریریش بۆ 964 وتی، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی روداوەکەن، كه‌ پێنج کیلۆمەتر لە فڕۆكه‌خانه‌ى هەریر دوورە.

ده‌نگێكی به‌هێز له‌ هه‌ریر بیستراوه‌

ده‌نگێكی به‌هێز له‌ هه‌ریر بیستراوه‌