لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری بەنزیخانەکە. وێنە: سۆفی عەلی - بەرگری شارستانی سۆران.
سۆران له‌دواى سوتانى به‌نزینخانه‌كه‌ى چ رێكارێكی نوێی گرتووه‌ته به‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى سۆران له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك، به‌نزینخانه‌كانى سنووره‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تێبینی كه‌موكوڕى و كێشه‌و گرفته‌كانیان بكات.
ئه‌م جموجۆڵه‌ى سۆران، دواى سووتانى به‌نزینخانه‌یه‌ك دێت كه شه‌وی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 12.10.2023 له گه‌ڕه‌كێكى ناوه‌ندى ئه‌م ئیداره‌یه روویدا و به‌هۆیه‌وه 81 هەزار لیتر بەنزین سووتاوە، و زیانى ماده‌ى زۆرى گه‌یاند.
به‌قسه‌ى بەرگری شارستانی، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بوونی کامێرای چاودێری بووە لەو شوێنە كه به‌تاكه سه‌رچاوه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى ده‌زانن.
نه‌قیب ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، له‌دواى رووداوى سووتانى به‌نزینخانه‌كه لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى سۆران بۆ پێداچوونه‌وه به‌كارى به‌نزینخانه‌كان دروستكراوه.
وتیشی “تا ئێستا دوو كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و ده‌ست به سه‌ردانى به‌نزینخانه‌كانیش كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌یان هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و به وردى كه‌موكوڕى و گرفته‌كانى ئه‌و به‌نزینخانانه دیاری ده‌كات و دواتریش به راپۆرتێك بۆ ئیداره‌ى سۆران، به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى، ژماره‌یه‌كی زۆرى به‌نزینخانه له سنوورى سۆراندا له ناو ئاوه‌دانى و شوێنه گشتییه‌كاندان و كه‌موكوڕیش له‌به‌شێكی ئه‌و به‌نزینخانانه‌دا هه‌یه.