هاتوچۆی راپەڕین بۆ مینی پاسەکان: دەرگای کارەبایی قەدەغەیە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین هۆشداری دەداتە شۆفێری ئەو مینی پاسانەی کە دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە بە کارەبایی و دەڵێت، دەبێت لایبەرن چونکە قەدەغەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.10.2023، هاتوچۆی راپەڕین لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێری مینی پاسەکان رایگەیاند، ئەوانەی کە دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان کردووەتە کارەبایی و وایان لێکردووە کە سەرنشین نەتوانێت دەرگاکە بکاتەوە، دەبێت دەرگاکانیان بکەنەوە بەشێوازی بیلادی.

ئەم ئاگادارییەی هاتوچۆی راپەڕین لەدوای ئەوە دێت کە ژمارەیەکی زۆر مینی پاس لەو سنورە دەرگاکانیان کراوە بە کارەبایی و بەجۆرێکی لێکراوە کە تەنیا شۆفێر لەلای خۆیەوە دەتوانێت کۆنترۆڵی کردنەوە و داخستنی دەرگاکە بکات.

“ئەمە پێچەوانەی رێنماییەکانە، چونە دەستکاری کراوە و وەک بیلاد نەماوە”، هاتوچۆی راپەڕین وا دەڵێت.

دەشڵێت، شۆفێری مینی پاسەکان لەسەریان پێویستە کردنەوەی دەرگاکان بگەڕێننەوە سەر شێوازی بیلاد، وەک دیزاینی پێشویی کۆمپانیای بەرهەمهێن، بۆ ئەوەی سەرنشین بتوانێت خۆی دەرگاکە بکاتەوە و دایبخاتەوە.

مینی پاسی بێ سەرەتا تەنگی بە نەفەراتی رانیە هەڵچنیوە

مینی پاسی بێ سەرەتا تەنگی بە نەفەراتی رانیە هەڵچنیوە