هەندێک تۆمار نەکراون
تووشبووانی ئۆتیزم لە قوتابخانەکانی دهۆک زیادیان کردووە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە پارێزگای دهۆک ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم بەراورد بە دوو ساڵ زیادیان کردووە.
بە گوێرەی سۆراغێکی 964 ئێستا نزیکەی 250 خوێندکاری تووشبوو بە ئۆتیزم لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراون، هەروەها سێ هەزار خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت هەن.
سەرچاوەیەکی بەرپرس کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆک بە 964ـی وت، ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم لە قوتابخانەکاندا زیاد دەکات، ئێستا نزیکەی 250 خوێندکاری تووشبوو بە ئۆتیزم لە شاری دهۆک هەن.
وتیشی، “زۆربەیان دایک و باوکیان هەیە کە رێگە نادەن منداڵەکانیان وەک ئۆتیزم تۆمار بکرێن، بۆیە ناتوانین بە دڵنیاییەوە بزانین ژمارەیان چەندە”.
لەزیزە رەسول، مامۆستای تایبەتی قوتابخانەیەکی دهۆکە، ئەو بە 964ی وت، لە ساڵی 2021ـدا تەنیا شەش حاڵەتی ئۆتیزم لە یەک شەفتی دەوام هەبووە، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا ئەو ژمارەیەک بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 25 حاڵەت.
بە قسەی ئەو سەرچاوەیەی پەروەردەی دهۆک، بە گشتی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە نێوان یەک بۆ دوو حاڵەتی ئۆتیزم، لە کاتی ناونووسینی پۆلی یەکەم لە هەر قوتابخانەیەکدا هەبووە.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر