دوو پیکابەکە چیان تێدابوو؟
سێ بازرگان بە دوو پیکابەوە دەستگیرکران
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک، سێ بازرگانی داربڕیان بە دوو پیکابی پڕ لە دارەوە لە سنوری قەزای ئامێدی دەستگیر کرد.
دوو پیکابەکە پڕ بوون لەو دارە تەڕانەی، کە لە دارستانەکانه قەزای ئامێدی بڕابوونەوە.
موقەدەم رەمەزان سیاری ، بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک بە 964ی وت، “کەمێک پێش ئێستا مەفرەزەکەمان دەستیان بەسەر ئەو دوو پیکابەکە دارەدا گرتووە کە بازرگانەکان بە نیاز بوون بیانفرۆشن”.
بە قسەی موقەدەم رەمەزان، لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا دەکرێت و دواتر ڕەوانەی دادگای گشتیی دهۆک دەکرێن و سزا دەدرێن.
بەپێی زانیارییەکانی 964ی، لەسەرەتای ئەمساڵە و تا ئێستا زیاتر لە 25 کەس بە تاوانی داربڕین دەستگیرکراون.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین