دايك و باوكيشى بريندارن

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتیەک گیانیلەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە ناحیەی زاب، هەرزەکارێک گیانیلەدەستدا و دایک و باوکیش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێک ئەندامێکی ئەو خێزانە گیانیلەدەستدا و دواتر سەرجەمیان رەوانەی ناخۆشخانەی کەرکوکی گشتی کران.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای حەویجە بە 964ـی وت، دوای بانگی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تیژڕه‌ویەوە، ئه‌م رووداوه‌ روویداوه‌.

وتیشی “ئۆتۆمبێلێک لە سەر پردی گوندی شمێت لە ناحیەی زاب وەرگەڕا و بەهۆیەوە هەرزەکارێکی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی وەعد محەمەد جاسم عوبەیدی گیانیلەدەستدا و دایک و باوکیشی بە سەختی برینداربون”.

گوندی شمێت، سەر بە ناحیەی زابە لە قەزای حەویجە و دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای کەرکوک .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەمڕۆ لە کەرکوک 13 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

ئەمڕۆ لە کەرکوک 13 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون