سنە پشکی شێری بەرکەوتووە

400 منداڵ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی ساڵێکدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 400 منداڵ لە قوتابخانەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیر کراون و بەشێکیان رفێندراون، ئەوە بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو.

زانیارییەکانی رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئاشکرای دەکات، زۆرترین دەستگیرکردن لە شاری سنە بووە بە 77 حاڵەت.

لە ناوەڕاستی مانگی نۆی ساڵی رابردوودا، ژینا ئەمینیی تەمەن 22  ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی نەکردنی حیجابەوە لە شاری تاران لە لایەن پۆلیسەوە لێی دەدرێت و دواتر گیانئی لەدەست دا.

ئەو رووداوە بووە هۆی هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکی گەورە و زۆرینەی قوتابیان لە قوتابخانەی شارە کوردییەکان بەردەوام چالاکییان دژی ئەو کردەوەیە ئەنجام دەدا. رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، “ئەو دەستگیرکردن و رفاندنانە دەرئەنجامی ئەو چالاکییانە بوون”.

“ئەو منداڵانەی ئازادبوون لە بارودۆخێکی دەروونیی دژواردان، بە گشتی لەگەڵ هیچ کەس قسە ناکەن و تووشی گۆشەگیری و گرفتی دەروونی بوون”، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وادەڵێت.

لە مانگێکدا 22 رۆژهەڵاتی لەسێدارەدراون

لە مانگێکدا 22 رۆژهەڵاتی لەسێدارەدراون