بڕیاری خانەنشینبوونی سەرکەوتی کوبە ھەڵوەشایەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، بڕیاری خانەنشینبوونی سەرکەوتی کوبە، بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆ ھەڵوەشایەوە و دەبێتە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پشکی یەکێتی.
سەرکەوت حەسەن بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بە 964+ ی راگەیاند، بڕیاری خانەنشینبوونەکەی ھەڵوەشاوەتەوە و لە ساڵی نوێیهوە دەستبەکار دەبێت.
وتیشی: “بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەکە بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بووە”.
سەرکەوت حەسەن ناسراو بە (سەرکەوتی کوبە) بڕیار بوو ببێتە شوێنگرەوەی لیوا چەتۆ ساڵح بۆ پۆستی بریکاری وەزارهتى ناوخۆ، بەڵام لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا وەزیری ناوخۆ سەرکەوت حەسەنی لە ٨/١٢/٢٠٢٢ خانەنشین کرد، پێش ئهوهی بڕیاری خانهنشینبوونهكهی ههڵبوهشێتهوه.
سهركهوتنی كوبه ساڵی ٢٠١٥ لەسەر پشکی گۆڕان بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بوو، دواتر گهڕایهوه ناو یەکێتی و کاندیدی یەکێتی بوو بۆ جێگرتنەوەی چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ.