ئەمڕۆ یان سبەی
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پاره وه‌رده‌گرێت
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ 964 ئاشكرای كرد، هێشتا پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه بۆ كرێی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كانی كوردستان و پێداویستییه‌كان، به‌ڵام گوتی، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی بڕێكی پاره‌كه دێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دا، هێشتا بۆ وه‌رزی نوێ هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریان داوه یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خوله‌كانی كوردستان له كاتی خۆیدا ده‌ستپێبكه‌ن.
بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێبكات.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا