دیمه‌نێكی رێگایه‌كی بنارى قه‌ندیل ، لاى راستیش بانگه‌وازه‌كه‌ى وه‌ازره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ كۆمپانیاكان... گرافیك: 964+
قیڕتاوكردن گه‌یشته گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاردرا ته‌واوى رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر قیڕتاو بكرێن و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم بانگهێشتى كۆمپانیاكانى كردووه ته‌نده‌ر بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن.
به پێی بانگه‌وازێكى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه رۆژى 7.11.2023 دواڕۆژه كه كۆمپانیاكان ته‌نده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن.
پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنه‌كه‌ى رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل له دۆڵى شارشیان له كورته‌ك ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته گونده‌كانى قڕناقا و پشتئاشان و درێژى رێگاكه‌ش 11.5 كیلۆمه‌تره.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، به‌هۆى سه‌ختى و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییه‌وه
رێگاى زۆربه‌ى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل قیڕتاو نه‌بوون و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنیان بۆ ده‌رده‌چێت.