رۆژ نا رۆژێک کەسێک

لە سلێمانی گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتوچۆ زیادی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 58 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لەو رۆژەیەش زۆرترین هۆکاری گیانلەدەستدان رووداوەکانی هاتوچۆبوون بە 16 حاڵەت.

بە پێی ئامارەکانی تەندروستی سلێمانی، مانگی هەشت لە 58 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی 11یان بە رووداوی هاتوچۆ بوون.

لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی نۆدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، 4 گیانلەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 يان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 خنكان لە ئاودا و 4 خۆخنكاندن و 1 گیانلەدەستدان بەهۆی مادەی كیمیایی و ئەوانی دیکە بە هۆكاری جیاجیا بووە.

هەر بە پێی ئامارەکە، 49 لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و نۆشیان لە رەگەزی مێ بوون.

پزیشکی دادیی سلێمانی ئامێری پشکنینی DNA نییە

پزیشکی دادیی سلێمانی ئامێری پشکنینی DNA نییە