ئۆتۆمبێلێک و مشارێک و دوو تەورداس

کەسێک لە سنووری ئاغجەلەر لەسەر داربڕین دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە گوندی خەربەندەلو لە سنووری ئاغجەلەر کەسێکیان لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کرد.

لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، دەستبەسەر سەرجەم دارە بڕاوەکان و ئۆتۆمبێلێک و مشارێک و دوو تەورداسدا گیرا.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار کراونەوە کە ئەو حاڵەتی داربڕینە هەیە و راستەوخۆ مەفرەزەیان بۆ ناردووە.

وتیشی، “ئەم وەرزە کە سەرما نزیکە بەشێک لە هاوڵاتیان داربڕینیان زیاد کردووە بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە بۆ زستان بەکاری دەهێنن”.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمساڵ نزیکەی 65 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.

پێشتر شارەوانیی سلێمانی سزای بڕینی داری دیاری کردووە و سزاکە بە پێی تەمەنیەتی و بۆ هەر ساڵێک بڕی 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.

کەسێک لە سیتەک لەسەر داربڕین دەستگیرکرا

کەسێک لە سیتەک لەسەر داربڕین دەستگیرکرا