لە سەنگەسەر کەسێک کوژرا

964+
ژێوار خدر – راپەڕین

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی سەنگەسەر، گرژی لەنێوان دوو کەس دروستبووە و تەقەیان لەیەکتری کردووە، لە ئەنجامدا یەکێکیان ئەوی دیکەیانی کوشتووە.

بکوژەکەش بریندارە و لە نەخۆشخانەیە.

ئەو زانیاریانە بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بۆ 964ـی پشتڕاستکردەوە.

نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر وتیشی، لە ئێستادا هەردوو کەسەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێن و تا ئێستا وردەکاری تەواو لەسەر هۆکاری دەمەقاڵێی دوو کەسەکە بەردەست نییە.

964 پەیوەندی بە پۆلیسی راپەڕینەوە کرد بۆ پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بە 964ـی وت: رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و ئەو کەسەی کە کوژراوە خەڵکی سۆرانە و تا ئێستا ناسنامەی بکوژەکە دیار نیە.