وانەبێژانی چۆمان گردبوونەوە
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
دوای ئەوەی بڕیاردرا ئەمڕۆ موچەی وانەبێژانی سنووری پەروەردەکانی ئیدارەی سۆران دابەشبکرێت، وانەبێژانی چۆمان گردبوونەوە.
مامۆستایەکی وانەبێژ بە 964ـی وت، داوای بایکۆت شکاندیان لێنەکەن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکەن.
وتیشی، داواکاری سەرەکی ئەوان دامەزراندنیانە بە شێوەی هەمیشەیی و خزمەتیان بۆ هەژمار بکرێت .
پێداچوونەوە: توانا نەقی