یەکێک لە کوشندەترین بوومەلەرزەکانی ساڵانی رابردوو بووە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان دوو هەزاری تێپەڕاند

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی دواین ئاماری ئاژانسی رۆیتەرز، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گیانیانلدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 400 کەس.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7.10.2023، بوومەلەرزەیه‌ک به‌ گوڕی 6.3 پله‌ی رێخته‌ر لە شاری هێراتی رۆژئاوای ئەفغانستانی دا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزانی ئه‌مریكا USGS، ناوەندی بوومەلەرزەکە 35 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری هێراتەوە دوورە، دوای ئەوەش حەوت پاشەله‌رزه‌ی دیكه‌ روویانداوه‌، كه‌ هێزی یەکێکیان گەیشتووەتە 6.3 پلە.

شاری هێرات کە بە دووری 120 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی سنووری ئێران هەڵکەوتووە و بە پایتەختی فەرهەنگی ئەفغانستان دادەنرێت، ژماره‌ی دانیشتووانی یه‌ك ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌سه‌.

زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌فغانستان گیانیان له‌ د...

زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌فغانستان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌