دابه‌شكردنه‌كه‌ى بۆ هه‌فته‌ى داهاتووه
167 ملیار دیناری دیكه‌ى پارەی گەنم ده‌گات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه 167 ملیار دیناری دیكه له پارەی گەنمى جوتیاران لە لایەن بەغداوە بنێردرێت و دواتر دابه‌شی سه‌ر جوتیاران بكرێت.
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تى عێراق بۆ جوتیارانى هه‌رێمی ده‌نێرێت و به‌شێكه له‌و 770 ملیار دینار كه وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاری له‌سه‌ر داوه بۆ ته‌واوى جوتیارانى عێراق و هه‌رێم له سبه‌یه‌وه خه‌رجی بكات.
تا ئێستا لە كۆی 415 ملیار و 24 ملیۆن دینار، ته‌نیا ئەمساڵ 233 ملیار دینار هاتووە و بەسەر جووتیارانى هه‌رێمدا دابەشكراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێم به 964ـى راگەیاند “بڕیار دراوە به‌شێكی دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵی 2023 له‌م هه‌فته‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “له‌ئه‌مڕۆوه چەکی بانکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رادەستی نوێنەرانی پارێزگاکان دەکرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێناچێت لەم هەفتەیە له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه راسته‌وخۆ بۆ جوتیاران خەرج بكرێت، چونكه هه‌ندێك رێكار هه‌ن پێویسته بگیرێنه به‌ر به‌تایبه‌تیش كه پاره‌كه راده‌ستى بانكى ناوه‌ندى هه‌ولێر ده‌كرێت.