كتێبه‌كه‌ی سه‌ردار بخوێنه‌وه و له قه‌ڵه‌وی رزگار به
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
سه‌ردار ئیسماعیل پاڵه‌وانی ناوداری له‌شجوانی و راهێنه‌ری ئه‌و بواره، كتێبێكی وه‌رزشی بڵاو كرده‌وه به ناونیشانی “ده‌ربازبوون له قه‌ڵه‌وی”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌رزش له هه‌ولێر، له رێوڕه‌سمێكدا كتێبی “ده‌ربازبوون له قه‌ڵه‌وی” بڵاو كرایه‌وه، كه له لایه‌ن سه‌ردار ئیسماعیل پاڵه‌وانی ناودار و راهێنه‌ری له‌شجوانی نووسراوه.
سه‌ردار ئیسماعیل به 964+ی وت: “كتێبه‌كه خۆم نووسیومه به پشتبه‌ستن به ئه‌زموون و بڕوانامه‌ی تایبه‌تی خۆم له بواری خۆراكی وه‌رزشی، له 150 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم چاپم كردووه”.
وتیشی “كتێبه‌كه له حه‌وت به‌ش پێكهاتووه، باسی هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وبوون، چاره‌سه‌كردن و به‌رنامه‌ی خۆراك و خۆپارێزی و چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌م بواره‌مان كردووه”.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و وه‌رزشدۆست ئاماده‌بوون.
كتێبه‌كه له حه‌وت به‌ش پێكهاتووه، باسی هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وبوون، چاره‌سه‌كردن و به‌رنامه‌ی خۆراك و خۆپارێزی دەکات
سه‌ردار ئیسماعیل جگه له‌وه‌ی پاڵه‌وانێكی ناوداری یاریی له‌شجوانییه و نازناو و پاڵه‌وانیه‌تیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عێراق، ئاسیا و جیهان به‌ده‌ستهێناوه، ئێستا راهێنه‌ری یارییه‌كه‌یه و هۆڵی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌م پاڵه‌وانه بڕوانامه‌ی ماسته‌رزی له خۆراكی وه‌رزشی له كه‌نه‌دا به‌ده‌ست هێناوه.
“له كتێبه‌كه‌دا باسمان له پراكتیزه‌كردنی به‌رنامه‌كانی خۆراكی ته‌ندروست و دابه‌زاندنی كێش كردووه، له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی قه‌ڵه‌وی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا”.
سه‌ردار ئیسماعیل پێشتر كتێبێكی دیكه‌شی به ناوی “له‌شجوانی” بڵاوكردووه‌ته‌وه و له سبه‌یه‌وه كتێبه نوێیه‌كه‌شی له كتێبخانه‌كانی كوردستان به‌رده‌ست ده‌بێت.