مێژووی چەند سەردەمێکی لێ دۆزراوەتەوە
له سۆران کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارێکی حەوت هەزار ساڵە بەردەوامە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاى سۆران کنە و پشکنین بۆ شوێنه‌وارێكی مێژوویی حەوت هەزار ساڵە بەردەوامی هەیە، و چەند ساڵێکە ئەو شوێنەوارە کاری تێدا دەکرێت.
شوێنه‌واره‌كه ناوى “بانه‌هێلك”ـه، له گه‌ڕه‌كی برایەتی و دەکەوێتە خوارەوەی دۆڵی سەروچاوەی دیانا لە سنووری ئه‌و قەزایه، هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ى له‌سه‌ر گردێكه كه 675 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1951 له‌لایه‌ن تیمێكی زانكۆى شیكاگۆى ئه‌مریكی دۆزراوه‌ته‌وه و كارى ھەڵکۆڵینی تێدا کراوە، دواتر له ساڵانى 2014 تا 2019 له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستى جیاجیاوه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌مریكی و ئیسپانى كارى پشكنینى تێدا كراوه.
لەو شوێنە شوێنەوارەکانی سه‌رده‌مى ئیسلام، ساسانی و برۆنزی، سەردەمی حەلەف دۆزراونەتەوە.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران به 964ـى وت، ماوه‌ى زیاتر له ساڵێك به‌هۆى ڤایرۆسی كۆڕۆناوه كاره‌كانى ئه‌و شوێنه‌واره راگیران و دواتریش تا ئه‌مساڵ كار تێیدا به‌رده‌وام بووه.
وتیشی “دوایین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆى ئۆتۆنۆمیسی به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى بووه و كۆتاییان به وه‌رزى نوێی كاركردن له‌و شوێنه‌واره هێناوه”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، چەندین پاشماوەی دیوار و گۆزە و پاشماوەی ئاژەڵیان دۆزیوه‌تەوە، كه تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌بووه.
گۆزه‌كان به نه‌خش و زه‌خره‌فه‌ى تایبه‌ت به‌ره‌نگه‌كانى سوور، قاوه‌یی، نارنجى و ره‌ش نه‌خشێندراون و به جۆره كوره‌یه‌كی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن دروستیان كردوون و ده‌ڵێت “كه‌س نازانێت له‌و سه‌رده‌مه چۆن ئه‌و كوره‌یه دروستكراوه”.
ئاشکراشی كرد “به‌پێی دۆزراوه‌كانى ناو ئه‌و شوێنه‌واره، مێژووه‌كه‌ى بۆ سەردەمەکانی سه‌ره‌تاى ئیسلام، ساسانی و برۆنزی و سەردەمی حەلەف ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوورترین مێژووى ئه‌و شوێنه‌واره ده‌بێته حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا”.