سوودەکانی چین؟
پۆندێکی ئاو لە به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان دروست دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگای هەولێر ده‌ڵێت، له كه‌سنه‌زانی نزیك هه‌ولێر به‌رزاییه‌كی لاى مۆنۆمێنتی شه‌هیدان ده‌كه‌نه شوێنێكی گه‌شتیاری و هاوکات پۆندێکی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت.
به‌شێكی شوێنه‌كه بریتییه له دارستان و به‌شێكی زۆریشی چه‌مێكی وشكهه‌ڵاتووه و به‌هۆى بارانى زستانه‌وه داشۆراوه.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر، بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەپێناو گلدانەوەی ئاو و زیادکردن و پاراستنى رێژەى ئاوى ژێر زەوى، ده‌ست به دروستكردنى پۆندێكی ئاو له‌و شوێنه كراوه.
ئه‌م پۆنده یه‌كێكه له‌و پۆندانه‌ى كه له چوارده‌ورى هه‌ولێر بۆ و پاراستنی شارى ھەولێر لە لافاو کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنه‌وه.
ده‌شڵێت، بە تەواوبوونی ئەو پۆندە جگە لە سوودگەیاندن بە پاراستن و زیادکردنى رێژەى ئاوی ژێرزەوی، بۆ وەرزى هاوینیش سوودی زۆرى بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریى ناوچەکە دەبێت.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌م شوێنه به‌هۆى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و روویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەبه‌خشێت.