له لوبنانیشه‌وه هێرش كرا
شه‌ڕ و كوشتار به‌رده‌وامه و ئاماری كوژراو و برینداره‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شه‌ڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئیسڕائیل و هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وامه، تا ئێستا زیاتر له 500 كه‌س كوژراون و به هه‌زارانیش بریندارن.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه زیاتر له 300 کەس كوژراون و 1868 كه‌س بریندارن.
دوێنێ له‌ناكاو هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه، ئۆپه‌راسیۆنی “تۆفانی ئه‌قسا”یان ده‌ستپێكرد و مووشه‌كبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسڕائیلیان كرد، كه به وته‌ی خۆیان 5000 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسڕائیل كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه چوونه ناو چه‌ند شوێنێكی ئیسڕائیل و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شوێن و ئۆتۆمبێل و زریپۆشی سه‌ربازیدا گرت، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه 35 سه‌ربازی ئیسڕائیلی به‌دیل گیراون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سوپای ئیسڕائیل به چڕی بۆردومانی بۆ سه‌ر غه‌زه و بنكه و باره‌گاكانی حه‌ماس ده‌ستپێكرد و به گوێره‌ی دوایین ئامار، زیاتر له 255 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون، كه 20یان منداڵن، 1877 بریندارن.
حیزبوڵاش ده‌ستیپیكرد
رادیۆی ئیسرائیل ئه‌م به‌یانییه بڵاویكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند مووشەکێک لە باشووری لوبنانەوە ئاڕاستەی ئۆردوگا جوونشینەکانی سەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان کراون، داواشی لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کرد، پەنا بۆ شوێنە پارێزراوەکان ببەن.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه حیزبوڵای لوبنانی پشتڕاستی كرده‌وه كه سێ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیسڕائیلیان له ناوچه‌ی شه‌بعا كردووه‌ته ئامانج.